(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

ئانتۆنی جۆشوا لە گەڕی نۆیەمدا پولێڤی کوتا بەزەویدا و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، ئانتۆنی جۆشوا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی بەرانبەر کوبرات پولێڤی بۆکسێنەری بولگاری ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ڕوبەڕوبوونەوەی دراماتیکی نێوان جۆشوا و پولێڤ لە یاریگای ویمبڵی لە بەریتانیا بە ئامادەبوونی هەزار هاندەر دەستیپێکرد، لە گەری سێیەمدا پاڵەوانە بەریتانییەکە لێدانێکی بەهێزی ئاڕاستەی پولێڤی تەمەن 39 ساڵان کرد و کوتای بەزەویدا، نزیکبوو ناوبژیوان سەرکەوتنی بۆکسێنەرە بەریتانییەکە ئاشکرابکات، بەڵام بەهەر شێوەیەک بولگارییەکە هەستایەوە سەرپێیەکانی.

لە گەڕی سێیەم بەرەودوا پولێڤ پاڵەوانە بەریتانییە 31 ساڵەکەی بە مشتەکۆڵە بەهێزەکانی هەراسانکرد، بەڵام جۆشوا کۆڵینەدا و لە گەڕی نۆیەمی یارییەکە مشتەکۆڵەیەکی زۆر بەهێز و کوشندەی ئاڕاستەی ڕکابەرە بولگارییەکەی کرد و کوتای بەزەویدا.

ئەمجارە پولێڤ توانای نەبوو لەسەر پێیەکانی ڕابووەستێت و ناوبژیوان بردنەوەی جۆشوای ڕاگەیاند.

ساڵێک زیاترە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئانتۆنی جۆشوا لە حەلەبەکانی بۆکسێن دوورکەوتووەتەوە، بڕیاربوو لە حوزەیرانی 2020 ڕوبەڕوی پولێڤ ببێتەوە، بەڵام بەهۆی مەترسی دۆخی بۆکسێنەرانەوە یارییەکە بۆ کانونی یەکەمی 2020 دواخرا و دواجار ڕەش ئەسمەرەکە بردنەوەی تۆمارکرد.

https://twitter.com/abdurahhmman/status/1337900201084932099

دوای بردنەوە لە پولێڤ، جۆشوا پارێزگاری لە پشتوێنەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆکسێن و ڕایەڵەی بۆکسێنی جیهان و ڕێکخراوی بۆکسێنی جیهانی کرد.

بابەتی پێشتر

باران و دابەزینی پلەكانی گەرما ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

پۆگبا و لێپرسراوی کارەکانی بێدەنگیان شکاند: بێلد درۆزنە و با شرۆڤەکاران قسەنەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسكی: لە 2023دا كوژرامەوە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دانیبەوەدانا کە ساڵی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی…
Total
0
Share