کریستیانۆ پەیوەندی لەگەڵ ژووری جلگۆڕینەکانی یوڤانتۆس بچڕاوە

بەهۆی کەمتەرخەمی و زۆری ئیمتیازاتەکانیەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەی یوڤانتۆس بچڕاوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کریستیانۆ سەردانی ناوچەی مەشقەکانی بیانکۆنێری نەکردووە، دواتر دەرکەوتووە هاوشانی ئەندریا ئانێلی و جۆن ئیلکانی خاوەنانی یانە سەردانی مارانێلۆی کردووە.

هۆکاری مۆڵەتکردن و بەشدارینەکردنی لە یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی یانەی یوڤانتۆس، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ دوو هاوڕێ سەرمایەدارەکەی چووە بۆ سەردانیکردنی کۆگاکانی تیمی “فێراری” ئیتاڵی لەناوچەی مارانێلۆ.

ئیدارەی بیانکۆنێری چەندین ئیمتیازاتیان بە “دۆنی پۆرتوگال” داوە، کە پێشتر بە هیچ یاریزانێکی دیکە نەدراوە، ئەوەش یاریزانانی گەیاندووەتە ئاستی بێزاربوو.

ڕۆژنامەی ئاس لە زاری لاگازێتاوە نوسیویەتی، دوای شکستی یوڤی بەرامبەر میلان، پاشان دەرکەوتنی کریستیانۆ وەک یاریزانێک کە گرنگی بە ئەنجامەکانی یانەکەی نادات، توڕەیی یاریزانانی خانمە پیرەکەی زیاتربووە و زۆرینەیان پەیوەندییان لەگەڵیدا بچڕاندووە.

هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژەیانکردووە، کە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەو بارودۆخەدا لە ئیتاڵیا بەردەوامنابێت، ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد، یاخود پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە و چێڵسی تاووتوێی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان دەکەن

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی: ڕۆبێرتۆ باجیۆ بە نمونەی باڵای خۆم دەزانم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share