لە ساڵی 2010وە تاوەکو ئێستا کێ گۆڵکاری تۆپی پێیە؟

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان، سەرەڕای دەرنەکەوتنی بەپێی پێویست لەم وەرزەدا، بەڵام بەکۆکردنەوەی داتاکانی 12 ساڵی ڕابردوو، دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ لەسەر ئاستی یانە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان.

بەپێی داتاکانی تۆڕی ترانسفێر مارکت، لە ساڵی 2010وە تاوەکو ئێستا (مانگی شوباتی 2022)، 10 یاریزان توانیویانە لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکاران لە بواری تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان بگرن، لە پێش هەمووانەوە لیۆ مێسی ناویهاتووە بە 582 گۆڵ، لە پلەی دووەمدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هاتووە و پلەی سێیەمیش بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنە.

ئەوەی چاوەڕواننەکراوە، لە لیستی گۆڵکارەکاندا پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی هێرشبەری نوێی یانەی بەرشلۆنە بەتۆمارکردنی 277 گۆڵ پلەی نۆیەمی گرتووە، بەو ژمارەیەشەوە پێش گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی کەتووە.

ڕیزبەندیی گۆڵکارانی تۆپی پێ لەساڵی 2010وە تاوەکو ئێستا، لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا:

لیۆنێل مێسی (611 یاری) 582 گۆڵ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (583 یاری) 552 گۆڵ

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (544 یاری) 431 گۆڵ

ئیدینسۆن کاڤانی (511 یاری) 332 گۆڵ

لویس سوارێز (483 یاری) 307 گۆڵ

کەریم بنزیمە (569 یاری) 297 گۆڵ

سێرجیۆ ئەگوێرۆ (468 یاری) 296 گۆڵ

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (408 یاری) 287 گۆڵ

پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ (504 یاری) 277 گۆڵ

گۆنزالۆ هیگواین (480 یاری) 244 گۆڵ

بابەتی پێشتر

بۆچی مێسی لە پاریس دەنگی نەما؟ لێدوانێکی 2015ی فێرگسۆن زیندووکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا جێگرەوەكەی ئەبوبەكر بەغدادیی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share