مەیسن گرینوود لە یاریکردن ڕاگیرا و کۆمپانیای نایک هۆشداری دەدات

یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریدا بە ڕاگرتنی مەیسن گرینوود لەسەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان، تاوەکو ئەوکاتەی دۆسییەی دەستدرێژیکردنی بۆسەر کچە هاوڕێکەی یەکلاییدەبێتەوە.

مان یونایتد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو تۆمەتانەین لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دراونەتە پاڵ گریندوود، هیچ بۆچوونێک ئاشکراناکەین تاوەکو ڕاستییەکان یەکلاییدەبنەوە، مانچستەر یونایتد بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە توندوتیژی ناکات”.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای “نایک”ی سپۆنسەری یاریزانەکە بەهەمان شێوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، نیگەرانیی خۆیان لە دۆسیەکە دەربڕیوە، لەهەمان کاتدا ئاماژەشیان بە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یاریزانی ناوبراو کردووە، ئەگەربێتو کەیسەکە بەسەریدا بسەپێنرێت.

هاریت ڕۆبسۆن، کیژۆڵەی هاوڕێی مەیسن گرینوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە، تیایدا یاریزانەکە بە شێوازێکی ناشرین هێرشدەکاتەسەری، هەروەها وێنەی بڵاوکردەوە کە بریندارە و یاریزانەکە ئازاری جەستەیی داوە، سەرەڕای سڕینەوەی پۆستەکان، بەڵام پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی دژی یاریزانە 20 ساڵەکە کردەوە، بڕیارە لە داهاتوودا دادگا کەیسەکە یەکلاییبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پیکێ: کریستیانۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکبوو، لەگەڵ ڤینیسیۆزیش قسەمکردووە

بابەتی دواتر

لەسەر داوای ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی بەرازیل بەرامبەر پاراگوای یاریناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share