لە بەغداد ئه‌ندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان باندێکیان لە بەغداد دەستگیرکردووە كه‌ ئه‌ندامانی بازرگانییان بە مرۆڤەوە ده‌كرد و ده‌یانویست کڕین و فرۆشتن بە منداڵێکەوە بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان، سێ کەس دەستگیركراون کە یەکێکیان ژنە و به‌نیازبوون منداڵێك لە پارێزگای نەینەوا بفرۆشن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئۆپه‌راسیۆنەكەدا بۆسەیەكیان بۆ ئەو سێ کەسە لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد داناوە و لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا دەستگیرکراون.

هەرسێ تۆمەتبارەکەش دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

گرانبەهاترین ئەو بۆندانەی لە میرکاتۆی 2021 واژووکران

بابەتی دواتر

تاوانەكە بە تیرۆر وەسفدەكەن<br>خانەوادەی جوانڕۆی باڵەبان: بکوژان سەر بە دەزگایەکی ئەمنیی هەولێرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق. کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش…
Total
0
Share