پاڵاوتنەکانی ئەمریکاى لاتین دەستپێدەکاتەوە

ئەرجەنتین بەدواى چوارەم بردنەوەى لەسەر یەک دەگەڕێت و بەرازیلیش دەیەوێت تۆڵەى فەنزوێلا لە ئۆرۆگواى بکاتەوە.

بڕیار بەرەبەرانی چوارشەممە گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکاى لاتین بۆ مۆندیالی 2026 دەستپێبکاتەوە.

کاتژمێر 3ی بەرەبەیان بەرازیل دەبێتە میوانی ئۆرۆگواى، بەرازیل یاریی ڕابردوو بە گۆڵێک لەگەڵ فەنزوێلا یەکسان بوو، نایەوێت هیچ خاڵێکی تر لەدەست بدات بۆ ئەوەى زیاتر نەکەوێتە دواى ئەرجەنتینەوە.

ئەرجەنتینیش کاتژمێر 5ی بەرەبەیان دەبێتە میوانی پیرۆ و دەیەوێت چوارەم بردنەوەى لەسەر یەک تۆماربکات.

ئەرجەنتین چوار ساڵە یەک یاریی دۆڕاوەو و تاکە هەڵبژاردەشە لە 2023دا گۆڵی لێنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share