نادال گەیشتە قۆناغی سێیەمی کراوەی ئوسترالیا

ڕافائێل نادال، ئەفسانەی تێنسی سەرزەویی ئیسپانیا و جیهان لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی بەرامبەر یانیک هانفمان-ی ئەڵمانی تۆمارکرد.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا، کە پێنجەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوییە، دوای دوو کاتژمێر و 42 خولەک بە ئەنجامی سێ کۆمەلەی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر هانفمان تۆمارکرد، (6-2)، (6-3)، (6-4).

بەم بردنەوەیە، یاریزانە ئیسپانییەکە پێگەیەکی لە قۆناغی سێیەم مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا بەرامبەر کارین خاشانۆڤ یاریدەکات.

لەو بارەیەوە ئەستێرەکەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، “ڕکابەرەکەمان مەترسیدار و بەهێز بوو، ئەنجامەکەی بەرامبەر ساناسی دەریدەخات چەند ئاستی بەرزە، هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، چونکە یاریزانێکی ناوازەیە”.

نادال لەمێژوویدا 20 ناسناوی گراند سلامی بەدەستهێناوە، هەوڵدەدات بە چنینەوەی ناسناوی کراوەی ئوسترالیا ژمارەی ناسناوە گەورەکانی بگەیەنێتە 21 و پێش ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری بکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share