میلان لە نێوان کامادا و چیکوێزی بڕیاردەدات

یانەی ئەی سی میلان ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ دایچی کامادای یاریزانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتدا هەیە، لە هەمان کاتدا سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ساموێل چیکوێزیی هێرشبەری نایجیری یانەی ڤیاڕیاڵ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، پاولۆ ماڵدینی و ماسارای بەڕێوەبەرانی پێشووی ئەی سی میلان ڕێککەوتنیان لەگەڵ دایچی کامادای ژاپۆنیدا کردووە، بەڵام دوای ڕۆیشتنی ئەو دوو بەڕێوەبەرە میلان لەو گواستنەوەیە پەشیمانبووەتەوە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، لە ئێستادا ئیدارەی ڕۆسۆنێری سەرقاڵە بە بابەتی گواستنەوەی ساموێل چیکوێزیی هێرشبەری ڤیاڕیاڵ، ئەگەر ئەم بۆندە واژۆبکرێت بۆندی کامادا شکستدەهێنێت.

لە هەمان کاتدا یانە لۆمپاردییەکە سەرکەوتووبووە لە کڕینی لۆفتس چیک لە یانەی چێڵسی، لە ئێستادا تەنها یەک پێگە بۆ یاریزانە بیانییەکان ماوە و بەم نزیکانە لەنێوان چیکوێزی و کامادا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لەجێگەی مباپێ دوو بژاردە تاوتوێ دەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە حەوت کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share