سه‌ره‌كیترین چه‌كدابینكه‌ری داعش ده‌ستگیركرا

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، تیرۆریستێكی داعشیان له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرد كه‌ گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كیترین دابینكه‌ری چه‌ك بووه‌ بۆ داعش له‌ كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌ی داعشه‌ و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ له‌ناو داعشدا كارده‌كات و ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ دانانی مه‌فره‌زه‌ و بۆسه‌ و بازگه‌كانی داعش و كوشتنی كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی، ئه‌و تیرۆریسته‌ گه‌وره‌ترین دابینكه‌ر و گوێزه‌ره‌وه‌ی چه‌ك بۆ داعش بووه‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.

بابەتی پێشتر

نەناردنی غاز لە ئێرانەوە كارەبای عێراقی ماندووكردووە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان لەبەردەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share