سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، بەراورد ناکرێت لەنێوان حەشد و گروپە چەکدارەکان و دەشڵێت، ده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر گروپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كاندا نیە.
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لەدیداری ڕافیدەیندا ڕایگەیاند، بەراورد ناکرێت لەنێوان حەشد و گروپە چەکدارەکان لە ڕووی فیکر و هەڵوێستەوە، بۆیە پێویسته جیاوازی بكرێت لەنێوان ئەوان و گروپه‌كانی سه‌ر به “مقاوه‌مه”، چونكە ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌واندا ناشكێت.
فەیاز باسی لەوەشكرد،سەرپێچی لەهەموو هێزێک هەیە، بۆیە حەشد بەرپرسیار نییە لە هەڵسوکەوتی گروپە چەکدارەکان.
دەربارەی ئەو هێرشانەشی كە دەكرێنە سەر ئەمریكا، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، “هیچ پێشێلکاری و هێرشێک لەلایەن حەشدەوە دژی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامنەدراوە، هەندێك گروپی چەکدار هێرشیانکردووە و شانازیشی پێوەدەکەن، بەڵام حەشدی شەعبی زیاتر لە جارێک بەو هۆیەوە بۆردومانکرا”.