بایدن: داوا لە تاڵیبان دەكەم ڕێز لەو بەڵێنانە بگرێت كە بە ئێمەی دابوو

سەرۆكی ئەمریكا دان بەوەدا دەنێت كە هەڵەبوون كاتێك وایانزانیوە لەدوای كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان، حكومەتی ئەو وڵاتە دەتوانێت بمێنێتەوە، داواش لە تاڵیبان دەكات، ڕێز لەو بەڵێنانە بگرێت كە پێشتر بە واشنتۆنی دابوو.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی ئەفغانستان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، “بەرپرسیارییەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەئەستۆ دەگرم هەرچەندە رێککەوتنەکە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا ئەنجامدراوە”.

باسی لەوەشكرد، “بڕیاری كشانەوەی هێزەكانمان لە ئەفغانستان دوای 20 ساڵ مانەوە، بڕیارێكی دروستبوو، هەموو بەرپرسیارێتییەكی ئەو بڕیارەش دەگرمە ئەستۆ، چونكە نەماندەویست شەڕ لەو وڵاتە تا هەتایە بەردەوامبێت”.

بایدن لە وتارەكەیدا ڕەخنەی لە حكومەتی ئەفغانستان گرت و وتی، “سەربازو دیپلۆماتكارەكانمان ئازایانە لە ئەفغانستان قوربانییان دا، بەڵام داڕوخانی سوپای ئەو وڵاتە لەكاتی هێرشەكانی تاڵیبان، ژیانی سەربازەكانی ئێمەی خستە مەترسییەوە، بۆیە كشانەوەی هێزەكانمان لە جێی خۆیدابوو”.

هەروەها لە بەرامبەر شكستی سوپای ئەفغانستان لە دژی تاڵیباندا سەرۆكی ئەمریكا بەنیگەرانییەوە وتی، “ئێمە هەڵە بووین كە واماندەزانی حكومەتی كابول دەتوانێت دوای ئێمە بمێنێتەوە”.

بایدن داواشی لە بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبان كرد، ڕێز لەو بەڵێنانەیان بگرن كە پێشتر بە ئەمریكایان دابوو سەبارەت بە ئایندەی ئەفغانستان و پاراستنی ئازادییەكان و مافی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

فالح فەیاز: پێویسته‌ جیاوازی بكرێت له‌ نێوان حەشد و گروپەكانی "مقاومە"

بابەتی دواتر

لەسنووری خانەقین داعش هێرشێکی ئەنجامدا و کوژراو و بریندار هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share