بێلد: پێویستە مێسی و کریستیانۆ لە کیمیچەوە فێرببن

ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ بەبێ نێوەندگیریی جەمسەری سێیەم بۆندی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت ئاشکرایکردووە، یاریزانانی تۆپی پێ بەبێ لێپرسراوی کارەکانیان هیچ هەنگاوێک نانێن، لێپرسراوەکان وەک بازرگانییەک لە گواستنەوەکان دەڕوانن، ساڵانە ملیۆنان یورۆ لە بودجەی یانەکان بەدەستدەهێنن.

بەر لە دەستپێکی میرکاتۆی 2021 کیمیچ جیابوونەوەی لە لێپرسراوی کارەکانی ڕاگەیاند، خۆی سەرپەرشتی پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کرد، لە هەوڵەکانیشیدا سەرکەوتوبوو.

بێلد نوسیویەتی، پێویستە سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێ لە کیمیچەوە فێرببن کاروبارەکانیان سەربەخۆ بەڕێوەبەرن.

بێلد سپۆرت یاریزانانی بواری تۆپی پێی بە کۆیلەی بزنسمانەکان وەسفکردووە، داوایانلێدەکات هاوشێوەی کیمیچ دەست لە لێپرسراوی کارەکانیان هەڵبگرن و خۆیان کاروبارەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن.

بابەتی پێشتر

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

بابەتی دواتر

یاریزانانی یونایتد لەبارەی گەڕانەوەی کریستیانۆوە چی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share