(ڤیدیۆ) مان سیتی و ئینتەر میلان سەرکەوتن و هالاند “مێگا هاتریک”ی تۆمارکرد

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر لایپزیگ تۆمارکرد.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی لایپزیگی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 22، 24، 45، 49، 54، 58، 90 لەلایەن ئێرلینگ هالاند (مێگا هاتریک)، ئیلکای گوندۆگان، کێڤن دی برۆینەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی لە یاریگای “دراگاو” میوانداریی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، ئەنجامەکەش لە بەرژەوەندیی ئینتەر میلان بوو.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان یەکلاکەرەوەبوون، مانچستەر سیتی بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (8-1)، هەروەها ئینتەر میلان بە کۆی ئەنجامی (1-0) سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد، یانەکانی لایپزیگ و پۆرتۆ ماڵئاواییان کرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: دەرمانی بێ كوالێتی هاوردە ناكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ حەوتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share