کریستیانۆ دەگەڕێتەوە بۆ یونایتد و ڕەنگە ماوەی بۆندەکەی درێژبکرێتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەراندووە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە بۆ شاری مانچستەر.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی دۆنی پۆرتوگال بە فڕۆکە تایبەتییەکەی لە شاری تۆرینۆوە گەڕاوەتەوە بۆ لشبۆنە، هەر لەو شارە پشکنینە پزیشکییەکانی مانچستەر یونایتدی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەتایبەت ڕۆژی هەینیی داهاتوو بە گەشتێکی تایبەت لە پۆرتوگالەوە بگاتە شاری مانچستەر.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیش بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ لە ماوەی دوو وەرزی بۆندەکەیدا هەفتانە بڕی 480 هەزار پاوەند موچە بەدەستدەهێنێت، مەرجێکیش لە بۆندەکەیدا جێگیرکراوە، بەهۆیەوە دەتوانێت لە دوای ئەو دوو وەرزە بۆ ماوەی 12 مانگی زیادە بە 21 ملیۆن لە یونایتد درێژە بە یاریکردن بدات.

سەرچاوەکانی بەریتانیا پێیانوایە، ئەستێرەکەی پۆرتوگال پشووە نێودەوڵەتییەکان لە پۆرتوگال بەڕیدەکات، دوای گەڕانەوەی بۆ مانچستەر لە ڕێکەوتی 11ی ئەیلول بەرامبەر نیوکاسڵ یەکەم یاری بەدرێسی سوورەوە ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

پاریس بە بۆندەکەی ڕیال مەدرید قایلنابێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. کاروانێکی ڕوسیا و تورکیا لە قامیشلۆ بەردبارانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوەی فاتی دوادەکەوێت

ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی لە تێپەڕاندنی پێکانەکەی سەرکەوتوو نەبووە و بەرامبەر قادش بەشداری ناکات. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share