پاریس بە بۆندەکەی ڕیال مەدرید قایلنابێت

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان پێیانوایە، نرخی مباپێ لە 180 ملیۆن زیاترە و وەڵامی بۆندە پێشکەشکراوەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید نادەنەوە.

دوایین جموجۆڵی ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ بریتیبوو لە 180 ملیۆن یورۆ، لەهەمان کاتدا یاریزانەکە لە پێکهاتەی پاریس بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ستاد ڕیمس بانگهێشتکرا، کە ئەوەش واتای بەردەوامبوونی بە هاندەرانی یانە فەرەنسییەکە بەخشی.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، وادەی گواستنەوەکان تاوەکو سبەینێ 31ی ئاب بەردەوامی دەبێت، تاوەکو ئێستا ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی وەڵامی ئۆفەرەکەی یانەی شاهانەیان نەداوەتەوە، بەڵکو دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ڕیمس گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی نرخی یاریزانەکەیان لە 180 ملیۆن یورۆ زیاترە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەگەر فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی لە کۆتا ساتەکانی میرکاتۆی 2021 بۆندێکی دیکە بە 200 ملیۆن و زیاتر پێشکەشنەکەن، خەونی یاریکردنی مباپێ و مێسی و نێیمار بۆ وەرزی 2021-2022 لە پاریس دەبێتە ڕاستی و تەواوی پڕۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان پاریس و ڕیاڵ شکستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس لە کڕینی دوو یاریزان پەشیمانبووەتەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ دەگەڕێتەوە بۆ یونایتد و ڕەنگە ماوەی بۆندەکەی درێژبکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share