میلان دوو یاریزانە پشتگوێخراوەکەی دەفرۆشێت

میلان لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

سەرچاوەکانی هەواڵ دووپاتیدەکەنەوە، یانەی ئەی سی میلان لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 هەوڵی فرۆشتنی دوو یاریزانی دەدات.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ماڵدینی و بەڕێوبەرانی دیکەی یانەی ئەی سی میلان لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بەهەمان سیاسەت و سیستمی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەردەوامدەبن، هەوڵ بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی لاو دەدەن و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە داراییەکانیش چەند یاریزانێک ئاڕاستەی یانەکانی دیکە دەکەن.

توتۆ سپۆرت لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆسۆنێریەوە بڵاویکردووەتەوە، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەر ڕەزامەندی بەرانبەر فرۆشتنی دوو یاریزانی نیشانداوە، یەکەمیان ئەندریا کۆنتی تەمەن 26 ساڵە و دووەمیان لیۆ دوراتی تەمەن 24 ساڵە.

کۆنتی لەم وەرزەدا تەنها چەند خولەکێکی کەم یاریکردووە، ستیفانۆ پیۆلی زیاتر پشتی بە داڤیدی کالابریا و دیێگۆ دالوت بەستووە.

لیۆ دوراتی لەم وەرزەدا لە پلانەکانی ستیفانۆ پیۆلی بوونی نەبووە

بەهەمان شێوە لیۆ دوراتی گرنگی پێنەدراوە و ڕاهێنەری یانە لۆمپاردیەکە پشتی بە سیمۆن کایەر و ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی و پیێر کالولۆ و ماتیا گابیا و ماتیۆ موساچیۆ بەستووە، لە هەوڵیشدان محەمەد سیماکانی بەهرەداری فەرەنسی تەمەن 20 ساڵ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ ڕۆڵی چی بووە لە گواستنەوەی بۆ یونایتد؟ برونۆ فێرناندێز وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ دەیەوێت پێکهاتەیەک لە چواردەوری پۆگبا بونیادبنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share