عەبادی: ناوچەكە لەبەردەم داڕووخانی گەورەدایە

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ ڕایگەیاند، ناوچەكە لە داهاتوودا لەبەردەم داڕووخانی گەورەدا ده‌بێت و پێویستە هێزەکانی عێراق پشت بە توانای خۆیان ببەستن.

حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق پێویستە پشت بەلایەنی دیكە نەبەسترێت”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسڕ باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێستا لە عێراق-دا كەسانی نەشیاو لە شوێنی شیاودا دادەنرێن و كەسانی شیاو لە شوێنی نەشیاودا دانراون.

عەبادی لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە داوای لە هاوڵاتییان كرد كە بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەن.

بابەتی پێشتر

بڕی 25 تۆن ناوکی فستق گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

بابەتی دواتر

پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیركرد ئۆتۆمبێلێكی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی ڕفاندبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share