پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیركرد ئۆتۆمبێلێكی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی ڕفاندبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی بنکەی وارماوا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە داواکراو بووە و ئوتۆمبێلێکی بەرەو شاری سلێمانی ڕفاندووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، “دوای ئەوەی پۆلیسی ھەولێر بەنوسراوی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارکردەوە لەبوونی تۆمەتبارێک کە لەشاری ھەولێرەوە ئوتۆمبێلێکی بەرەو شاری سلێمانی ڕفاندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا لەشارەزوور بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت”.

باسی لەوەشكردووە، “ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلەکەدا”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “لەئێستادا تۆمەتبار (ع، س، ح) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای کۆتاییھاتنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی ھەولێر دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

وزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت. وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share