عێراق یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی چەک لە جیهاندا

گۆڤارێکی ئەمریکی کە ئاماری پێنج ساڵی ڕابردووی واڵاتانی جیهانی لە کڕین و هاوردەکردنی چەکدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی هاوردەکاری چەک.

گۆڤاری CEOWORLDی ئەمریکی لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021یدا بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی 11هەمین وڵاتانی جیهانە لە هاوردەکردنی چەکدا و ڕاشیگەیاندووە، “سعودیە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا (لە 2016 بۆ 2020) یەکەم گەورەترین هاوردەکاری چەکبووە لە جیهاندا، %11ی بازاڕی جیهانی لەکۆی 40 دەوڵەتی جیهان گرتووە، دوای ئەویش هیندستان دێت کە ڕێژەی %9.5ی بازاڕی جیهانی گرتووە، میسریش پلەی سێیەمی گرتووە بەڕێژەی %5.8”.

بەپێی ئاماری گۆڤارەکە ئوسترالیا لە پلای چوارەم، چین پلەی پێنجەم، جەزائیر پلەی شەشەم و کۆریای باشوور حەوتەم وڵاتانی جیهانن لە هاوردەکردنی چەک لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هەروەها قەتەر هەشتەم، ئیمارات نۆیەم و پاکستان دەیەمین وڵاتن، لەدوای ئەوانیش عێراق دێت کە یانزەیەمین گەورە هاوردەکاری چەکە لە جیهاندا بە ڕێژەی %2.5ی گرتنی بازاڕی چەکی جیهان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێژەی %41ی چەکی هاوردەکراوی عێراق لە ئەمریکاوەیە.

گۆڤارە ئەمریکییەکە ڕاشیگەیاندووە، هاوردەکردنی چەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێژەی 0.25% گەشەی کردووە، کە زۆرترینیان لەلایەن سعودیەوە بووە و بە ڕێژەی 61% زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی:
مافەكانی کورد جێبەجێبکرێن و بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، “مافە…
Total
0
Share