بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینی تاقیگەیی 25 تۆن ناوکەفستق گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەروازە سنوورییه‌کە، “ڕۆژی دووشه‌ممه هەڵساین بە گەڕانەوەی (یه‌ك) بار لەجۆری ناوكه‌فستق كه بڕه‌كه‌ی (25) ته‌ن و (180) کگم بوو بۆ وڵاتی سەرچاوە بەهۆی دەرنەچوونى لە پشکنینی تاقیگەیی دواى ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هۆبه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك بۆی ئه‌نجامدرا و له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوو.”
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “به‌هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی حکومەتی عێراق لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە سەرۆکایەتیی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران بارى ناوكه‌فستقه‌كه گەڕاێندرایه‌وە بۆ وڵاتی سەرچاوە.”
ئێران یەکەمین وڵاتی بەرهەمهێنانی فستقە لە جیهاندا و دوای ئەو ئەمریکا و تورکیا و سوریا و یەکێتیی ئەوروپا دێن.
لە ساڵی 2017 دا بەرهەمهێنانی فستق لە ئێران زیاتر بووە لە 500 هەزار تۆن و ئەو بڕەش بۆ زۆرینەی وڵاتانی جیهان دەنێردرێت.
بەهای هەناردەی فستق لە جیهاندا ساڵانە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار، لەو پارەیە 842 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەمریکایە و تەنها 199 ملیۆن دۆلاری بۆ ئێرانە.