لەسەر پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەمیرتاش و یوکسەکداغ دادگایی دەکرێن

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی نیسان، “دۆسیەی کۆبانێ” لە دادگایەکی تورکیا دەستپێدەکات و بڕیارە 108 کەسایەتیی سیاسی، لە نێوانیاندا هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دادگایی دەکرێن.

تورکیا دۆسیەی کۆبانێ، وەک دۆسییەکی “تاوان” دژی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی کورد بەکاردەهێنێت و پشتگیریكردن لەو شارەی ڕۆژئاوای كوردستان، بە تاوان ناوەزەندکراوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”، لەناو ئەو کەسانەدان، کە لەسەر پرسی پشتگیری لە شاری کۆبانێ دادگایی دەکرێن، سەرەڕای ئەوەی پێشووتریش چەندین تۆمەتی دیکەیان ئاڕاستە کراوە.

بەپێی ئەم دۆسیەیە بێت، لە تورکیا، پشتگیریکردن لە هەر شوێنێکی کوردستانی، تاوانە و لە ڕێگەی دادگاوە ڕوبەڕووی کۆمەڵێک تۆمەت دەکرێتەوە.

پێشتریش دادگا تۆمەتی پشتگیری لە پەکەکەی دابووە پاڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و بە تۆمەتی پشتگیری لە تیرۆر دادگاییکرد، ئەگەرچی بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغنەبووەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

بابەتی دواتر

یانەکانی ئارسیناڵ و یونایتد ناچاری فرۆشتن دەکرێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share