وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو، مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دروست ده‌بێت.
باسی لەوەشكردووە، “بۆیە دەبێت ئەو ماوەیە هه‌وڵی ته‌واو بده‌ین، بۆ پاراستنی خه‌ڵك”.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردوومان کردووە.
هەروەها پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ڕوویدا كە بووه هۆی كوژرانی 200 كه‌س كە 13 یان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكابوون.