فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەمریکای باشوور سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیان شەش کەس بووە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە بە کاتی ویلایەتی کالیفۆرنیای باشوور فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بچووک لە کاتی هەوڵی نیشتنەوەی لە کەشێکی تەم و باراناویدا کەوتە خوارەوە و ئاگری گرت، دوای نزیکەی دوو کاتژمێریش توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا شەش کەس کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە جۆری Cessna Citation 550 بووە و لە بەرزی 150 مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە.

چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی ئایندەدا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بخرێتە روو.

 

بابەتی پێشتر

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندی یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share