ئەردۆغان: دووەم فەوجی ئێس- 400 دەكڕین

سیستمی بەرگریی ئێس- 400ی ڕوسی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی دووەم فەوجی سیستمی بەرگریی ئێس- 400ی ڕوسی دەكڕێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆك كۆماری توركیا وتی، “هیچ گومانێكمان نییە لەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسی لەجۆری ئێس – 400 دەكڕین”.

ئەردۆغان جتیشیكردەوە لەوەی هاوبەشیی زۆریان هەیە لەگەڵ ڕوسیادا، چ سیستمی مووشەكیی ئێس – 400 بێت، یاخود پیشەسازیی بەرگری و وتی، “ئێمە لەكوژاندنەوەی ئاگری دارستانەكاندا فڕۆكەی ڕوسیمان بەكارهێنا، لەدوایین پەیوەندیی تەلەفۆنیشمدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا باسمان لەو بابەتانە كرد”.

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە سەردانی داهاتوویدا بۆ ڕوسیا هەموو ئەو خاڵ و هەنگاوانە جارێكی تر تاوتوێدەكەن.

كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس – 400 لەلایەن توركیاوە لەكاتێكدایە، ڕوسیا سەرقاڵی دروستكردنی سیستمی ئێس – 500یە.

بابەتی پێشتر

تەنها توركیا هەیەتی.. فەرەنسا كونسوڵخانە لە موسڵ دەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share