بەرشلۆنە بۆ ئومتیتی: 20 ملیۆنت پێدەدەین و بڕۆ

ڤیکتۆر مالۆ، ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی “کولی مانیا” بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی دەربڕیوە 20 ملیۆن یۆرۆ بدات بە ساموێل ئومتیتی، بەو مەرجەی پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی ڕەزامەندبێت بە هەڵوەشاندنەوەی.

ئیدارەی بارسا دەتوانێت تێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە کەمبکاتەوە، ئەگەر بەرگریکارە فەرەنسییەکە ​​ماوەی شەش مانگی داهاتوو لە دەرەوەی ئیسپانیا یاری بکات، چونکە جۆرێکی دیاریکراو لە باج دەدات و ڕێگە بە یانە ئیسپانییەکە دەدات بەشێک لە پارەکە وەربگرێتەوە.

گرێبەستی ئومتیتی ​​لەگەڵ بارسا 2026 کۆتاییدێت، لە کانونی دووەمی ساڵی 2022 ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەی بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت لە ناونووسکردنی فیران تۆرێس.

ئومتیتی تەمەن 29 ساڵ، لە 2016 تاوەکو 2023 بە درێسی “بلاوگرانا”وە 133 یاری ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

جێرارد یان فێرمینۆ؟ مانێ لە سعوودیەوە داواکراوە..

بابەتی دواتر

لوکاکو لەنێوان چێڵسی و ئینتەر و سعوودیە گیریخواردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share