مۆگۆرزا کۆنتاڤیتی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی (WTP کۆتایی وەرز)

تێنسزانی ئیسپانی و پێنجەمی ڕیزبەندیی کچان لەسەر ئاستی جیهان، گاربینی موگۆرزا بردنەوەی بەرامبەر ئانیت کۆنتاڤیت بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە پاڵەوانێتی کۆتایی (WTP) لە گوادالاخارای پایتەختی مەکسیک، گاربینی موگۆرزای پێنجەمی ڕیزبەندیی کچانی تێنسی سەرزەوی بردنەوەی بەرامبەر ئانیت کۆنتاڤیتی هەشتەمی ڕیزبەندی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا (6-4) بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا بەهەمان ئەنجام یارییەکەی یەکلاییکردەوە.

مۆگۆرزای ئیسپانی لە کۆمەڵەکەی خۆیدا دووەم بردنەوەیە دوای بردنەوە بەرامبەر باربورا کریچیکۆڤای چیکی تۆماریدەکات، بەفەرمیش گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لەبەرامبەردا، کۆنتاڤیت سەرەڕای دۆڕاندن بەهەمان شێوە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی بەدەستهێنا، لەبەرئەوەی لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی سەرەتادا بردنەوەی بەرامبەر پلیسکۆڤا و کریچیکۆڤا بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێبەرامبەرەکەی میلان

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە گەوهەرە هۆڵەندییەکە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share