کۆنگرەى سپالیتی ڕاهێنەری نوێی ئیتاڵیا

سپالیتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بەشداری یەکەم کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی کرد.

سپالێتی دەڵێت ئێمە پاڵەوانی ئەوروپاین و دەبێت بە هێرشبەری یاریی بکەین و شێوازی 4-3-3 بەکار دەهێنین

بەشێک لە قسەکانی سپالیتی

ڤیراتی و جۆرجینیۆم بانگهێشت نەکردووە لەبەرئەوەى کەم یارییان کردووە

ڤیراتی کاتی یاریکردنی نییە لە یانەکەیدا، قورسە من بانگهێشتی بکەم بۆ ریزی هەڵبژاردەى ئیتاڵیا

لە تۆپی پێدا دوو شت گرنگە، فشار کردن و دروستکردنی یاریی، ئەگەر بەشێوەیەکی باش فشارمان کرد، دەتوانین تۆپ وەرگرینەوە، دواتر سەرکەوتوو دەبم لەو شێوازی یاریکردنەى کە خۆم دەمەوێت، نازانم دەبمە باشترین راهێنەری ئیتاڵیا یان نا، بەڵام هەوڵی خۆم دەدەم

دەمەوێت دڵخۆشم بم، بەڵام نابێت تەنها من دڵخۆشم بم ئەبێ ئەوەى چواردەوریشم دڵخۆش بێت

دەمەوێت یاریزانەکان شانازی بکەن بە لەبەرکردنی درێسی هەڵبژاردەى ئیتاڵیا

درێسی هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و یادگاری پیوەیە

شێوازی یاریکردنی 4-3-3 ئەو شێوازەیە کە پەیڕەوی دەکەین، بەڵام ئەگەر ویستمان فشاری زیاتر بکەین لە پێشەوە ئەوا پلانی 4-2-3-1 بەکار دەهێنین، هەڵبژاردەکەمان هێرشبەری دەبێت چونکە ئێمە پاڵەوانی ئەوروپاین.

بابەتی پێشتر

د. فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

بابەتی دواتر

دوو زیارەتکاری ئێرانی دەستگیرکران کە ویستبوویان بە ئێسک و پروسکی دوو مرۆڤەوە بێنە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share