ساڤیچ جەنگێکی گەورە هەڵدەگیرسێنێت

سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ، ئەستێرەی سڕبیی یانەی لازیۆ لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە و دیار نییە پەیوەندی بە کامیانەوە دەکات.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، هاوینی 2024 گرێبەستی سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ لەگەڵ یانەی لازیۆ کۆتاییدێت، دەشتوانێت لە مێرکاتۆی 2023 لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە دانوستاندن بکات.

ئیدارەی لازیۆ ئۆفەرێکی نوێیان بە مووچەی ساڵانەی (چوار ملیۆن یورۆی ساڵانە) پێشکەشکردووە، یاریزانەکە ڕەتیکردووەتەوە و پێناچێت لە ئیتاڵیا بەردەوامبێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یانەی ئارسیناڵ ئەم یاریزانە وەک دیارییەک پێشکەشی ئارتێتای ڕاهێنەر دەکات لە حاڵەتی بردنەوەی ناسناوی خولی ئینگلیزی-دا، بەڵام یانەی نیوکاسڵ بەهێزەوە هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و پێدەچێت براوەی دانوستاندنەکان بێت، تەنانەت ئاماژە بە خواستی یانەی وێستهام دەکرێت بۆ هەمان مەبەست.

لە خولی ئیتاڵیاش، یانەکانی ئەی سی میلان و یوڤانتۆس خواستیان لەسەر ساڤیچ نیشانداوە، ئامادەبوون داواکارییەکانی جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

ماک ئالیستەر لە برایتۆن بەردەوام نابێت

بابەتی دواتر

سێ یاریزانەی گەورە خولی ئیتاڵیا بەجێدەهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share