تەنها توركیا هەیەتی.. فەرەنسا كونسوڵخانە لە موسڵ دەكاتەوە

ماكرۆن لە دیداری كریستیانەكان لە موسڵ

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا ڕایگه‌یاند، وڵاتەکەى کاردەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەى موسڵ و كردنه‌وه‌ى کونسوڵخانە لەو شاره‌دا، لەكاتێكدا تەنها توركیا كونسوڵخانەی لەو شارە هەیە.

له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئاب ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا سەردانى موسڵ-ى كرد.

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کڵیساى ساعە-ی له‌ موسڵ به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگەیاند، “کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەى موسڵ لە ماوەیەکى کەمدا، بۆ ئەو ئه‌و مه‌به‌ستەش کۆمەڵێک پرۆژەمان هەن، له‌وانه‌ کردنەوەى کونسوڵخانەى فەرەنسا له‌ موسڵ”.

ماكرۆن جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانیكردنى خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و وتى، “لەگەڵ كاربه‌ده‌ستانى عێراق-دا کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکانى نه‌ینه‌وا بۆ ناوچەکانى خۆیان”.

كردنەوەی كونسوڵخانەی فەرەنسا لە موسڵ لەكاتێكدایە، جگە لە توركیا، هیچ وڵاتێكی دیكە كونسوڵخانەی لەو شارە نییە، تەنها فنلەندا كوسوڵخانەیەكی فەخریی هەیە لە موسڵ.

بابەتی پێشتر

جگەرەكێشان یەكێكیانە.. سێ هۆکار ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاتر دەکەن

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: دووەم فەوجی ئێس- 400 دەكڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share