تاڵیبان دەتوانێت بەڵێنی كۆتایی هێنان بە بازرگانیی ئەفیون بهێنێتەدی؟

ئەفغانستان تائێستا یەكەم بەرهەمهێنی ئەفیون-ە لە جیهاندا

پاش سێ ساڵ لە دامەزراندنی یەكەم ئەمارەت لە ئەفغانستان، بەرهەمی وڵاتەكە لە ماددەی هۆشبەری ئەفیونی خام گەیشتە نزیكەی 4600 تۆن، جگە لە دەستكەوتە داراییەكانی، بۆیە چاودێران گومانیان هەیە لەو بەڵێنەی تاڵیبان دەربارەی كۆتایی هێنان بەو بازرگانییە پاش دووبارە گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات داویەتی.

دوای تێپەڕبوونی چارەكە سەدەیەك، تائێستا ئەفغانستان یەكەم بەرهەمهێنی ئەفیونە لە جیهاندا، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریكیدا هاتووە.

بەمدواییە پاش دووبارە كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتەكە لەلایەن تاڵیبانەوە، زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژ بەناوی بزوتنەوەكە چەندین جار بۆ میدیا جیهانییەكانی دوپاتكردەوە كە تاڵیبان ڕێگە بە بەرهەمهێنانی ئەفیون یان هەر ماددەیەكی دیكەی هۆشبەر لەسەر خاكەكەی نادات.

موجاهید لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە 17ی ئاب، دوو ڕۆژ دوای كۆنتڕۆڵكردنی كابول لەلایەن بزوتنەوەكەیەوە، وتی، “ئەفغانستان لەمەودا چیتر نابێتە ئەو وڵاتەی ئەفیون دەچێنێت”.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، ئەركەكە ئاسان نابێت، بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ساڵی ڕابردوو ئەفغانستان 85%ی ئەفیونی بەرهەمهێنراوی لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان بەرهەمهێناوە. ئەفغانستان لەو بوارەدا پێش میانمار و مەكسیك كەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، سەرەڕای پابەندییە توندەكەی بە بنەماكانی ئیسلام، بزوتنەوەكە ڕێگەی بە بازرگانیی ئەفیون داوە سەرەڕای قەدەغەكردنی بەكاربردنی حەشیش و جگەرە لەلایەن مسوڵمانانەوە.

بزوتنەوەكە لە ساڵی 2000دا لەژێر فشاری ڕۆژئاوا بەرهەمهێنانی ئەفیونی قەدەغەكرد، بەڵام دوای دەستێوەردانەكەی ئەمریكا لە ساڵی 2001 دووبارە بەرهەمهێنانەوەی لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەكەدا بوو زیادیكردەوە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتایی هێنان بەو بازرگانییە بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەڵام لە ساڵی 2017 گەیشتە ترۆپك بە 9000 تۆن.

لەئێستادا تاڵیبان پاش كۆنتڕۆڵكردنەوەی وڵات لەبەردەم دۆخێكی نوێدایە، كە خۆی لە بوونی گەلێكی هەژار و هۆگربوون بە ئەفیون بەئاستێكی بەرز لە وڵاتەكەدا دەبینێتەوە.

ڕۆبەرت كرۆز، شارەزا لە كاروباری ئەفغانستان لە زانكۆی ستانفۆڕد پێیوایە، ڕاگەیەنراوەكەی تاڵیبان دەربارەی ئەفیون تەنها “دەستپێشخەرییەكی دیبلۆماسییە” و ئامانج لێی پێدانی بەڵێنە بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە ئەوان حكومەتێك پێكدەهێنن پابەنددەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە.

تاڵیبان لەڕێی چەند چالاكییەكی تاوانكارییەوە دەستكەوتەكانی بەدەستدەهێنێت، لە چاندنی خەشخاشەوە كە ئەفیونی لێبەرهەم دەهێنرێت تا هیرۆین و دواتر دزەپێكردنی هۆشبەر. جگە لە فشار بۆسەر كۆمپانیا ناوخۆییەكان و ئەو پارەیەی دوای ڕفاندنەكان دەستیدەكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و دەڵێت، “پرسی…
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
Total
0
Share