(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەبردنەوەی لە بیتیس لوتکەی لالیگای گرتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی، ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی سێیەمی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای پینتۆ ڤیامارین سێیەم ڕوبەڕوبوونەوەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی شاهانە و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکە، لە خولەکی 61 لەلایەن دانی کارڤاخالەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/7z8crk

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “لۆس بلانکۆس” بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و بە جیاوازیی گۆڵ بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوتن، هەروەها یانەی ڕیاڵ بیتیس بە کۆکردنەوەی تەنها دوو خاڵ لە پلەی 14دا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share