(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە ئینتەری بردەوە و سالزبۆرگ و بایرن یەکسانبوون

دوو یاریی دیکەی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، لیڤەرپوڵ بردنەوەی تۆمارکرد و بایرن بەرامبەر سالزبۆرگ یەکسانبوو.

ئەمشەو چوارشەممە، یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەبوو، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی لیڤەرپوڵی کرد.

ئینتەر میلان لەڕووی هونەرییەوە باڵادەستی نیشاندا، بەڵام لە دواین ساتەکانی تایمی دووەمدا سوورپۆشەکانی ئینگلتەرا بەهێزەوە گەڕانەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهێنا.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 75، 83 لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ و محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ لەیاریگای ڕێدبوڵ ئارینا میوانداریی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات، گۆڵەکەی سالزبۆرگ لە خولەکی 21 لەلایەن جونیۆر ئادامۆوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی بایرنیش لە خولەکی 90 لەلایەن کینگسلی کۆمانەوە.

بەپێی ڕێسا نوێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگای یانەکان هەمان قورسایی دەبێت، بۆیە لەپێناو گەڕانەوەی یانە شکستخواردووەکاندا، پێویستیان بەتۆماری هەمان ڕێژەی گۆڵ دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم: بە داهاتی نەوتیی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

وێنەی مانگە دەستكردەكان "فێڵێكی ڕوسیا" لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
Total
0
Share