ئارتێتا لە دەرگای ئایندهۆڤن دەدات

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ لەسەر ڕاسپاردەی مایکڵ ئارتێتا شکستی بە سەرجەم ئەو هەوڵانە هێنا، کە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی مارتن ئۆدیگارد دەستیپێکردبوو.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیڤنینگ ستاندارد”، ئارتێتا بڕیاریداوە مارتن ئۆدیگارد بە هیچ یانەیەک نەفرۆشێت، لەو بارەیەشەوە دەرگایان بە ڕووی یانەی پاریس سان جێرماندا داخستووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانیش نووسیویەتی، یانەکەی لەندەن بەم نزیکانە گرێبەستێک بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنزی هۆڵەندی پێشکەشی یانەی ئایندهۆڤن دەکات.

بەڕێوەبەرانی “گانەرز” پێیانوایە، سیمۆنز لەم وەرزەدا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و تۆمارکردنی 22 گۆڵ و 12 ئەسیست لە (48) یاریدا، ڕێگەی پێدەدات بە باشترین ئاستەوە لە خولی نایابی ئینگلیزی یاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید…
Total
0
Share