ئه‌وه‌ی تۆم كروز له‌ فیلمدا ده‌یكات دزه‌كان به‌سه‌ر خۆیدا هێنایان

چه‌ند دزێك، به‌ هه‌مانشێوه‌ی فیلمی “Mission impossible” ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تۆم كروز ئه‌كته‌ری ناودارى هۆڵیوود ده‌دزن.

دزه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تۆم كروز نزیكببنه‌وه‌، فریكوێنسیی سویچه‌كه‌یان سكان كردووه‌ و دواتر كۆپییان كردووه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ توانیویانه‌ ده‌رگاكانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و كارى پێبكه‌ن.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م هۆتێلێكدا له‌ شارى بێرمنگهام-ی به‌ریتانیا ڕوویداوه‌، تۆم كروز سه‌رگه‌رمی وێنه‌گرتنى به‌شى حه‌وته‌مى فیلمه‌ ناوداره‌كه‌یه‌تی كه‌ ناوى “Mission impossible”ـه‌ و پۆلیسی شاره‌كه‌ ده‌ڵێت، “دواى ئه‌وه‌ی تۆم كروز ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌به‌رده‌م هۆتێله‌كه‌دا ڕاگرتووه‌، دزه‌كان به‌ به‌رچاوى پاسه‌وانه‌كانه‌وه‌ پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه‌”.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری بی ئێم ده‌بلیو ئێكس7ـه‌ و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تیادابووه‌ كه‌ به‌هایان هه‌زاران یۆرۆیه‌. به‌پێی لێدوانى پۆلیس، دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ دزرانى، ئۆتۆمبێله‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كه‌ره‌سته‌كانى ناوى نه‌ماون و دزراون.

فیلمى “Mission impossible” تا ئێستا شه‌ش به‌شی نمایشكراون و له‌ سه‌رجه‌میاندا تۆم كروز ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كییه‌ و رۆڵی كارمه‌ندی ده‌زگاى هه‌واڵگری ده‌گێڕێت. به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌و فیلمانه‌دا له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى شێواز و ته‌كنیكی كۆمپیوته‌ری و دیجیتاڵییه‌وه‌، ده‌رگا و كلیلی شوێنه‌كان و قاسه‌ و گه‌نجینه‌ و ئامێره‌ هه‌ستیاره‌كان هاكده‌كات و ده‌یانكاته‌وه‌ و هه‌ر به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ش بۆمب و مووشه‌ك پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

بابەتی دواتر

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share