وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەكاتەوە كتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابردبێت، دەڵێت، “ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت”.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەوە :
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاریدەهێنن.
وەزارەتی پەروەردە