تۆتنهام لە یاخیبووەکەی بەرشلۆنە نزیکبووەتەوە

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئیلاس مۆریبای ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، یانەی تۆتنهام دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئیلاس مۆریبا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کردووە، یەکەم هەنگاویشیان بەو ئاڕاستەیە بە فرۆشتنی موسا سیسیکۆ بە یانەی واتفۆرد دەستپێکردووە.

لەئێستادا نونۆ سانتۆی ڕاهێنەر بەهۆی پێکانەوە تانگۆی ندۆمبێلی لەدەستداوە و لە هێڵی ناوەند تەنها لو سێلسۆ، هاری وینکس، هۆیبێرگی بەردەستە، بۆیە مۆریبای تەمەن 18 ساڵ لە یانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت چانسی یاریککردن بەدەستبهێنێت.

مۆریبا یاخیبوونی لە بەرشلۆنە ڕاگەیاندووە و ئامادەنییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەتوانێت ماڵئاواییبکات، بۆیە خوان لاپۆرتا و هاوەڵانی لەگەڵ یانەکانی لایپزیگ و تۆتنهام دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی کردووە.

بابەتی پێشتر

پاریس وەڵامی نییە و ڕیاڵ بژاردەی زستان تاووتوێدەکات

بابەتی دواتر

تیاگۆ سیلڤا: گواستنەوەی ڕامۆس بۆ پاریس خەمباریکردم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share