تین هاگ دەرگای خۆشبەختی لە دی بێک دەکاتەوە

پێدەچیت بوونی ئێریک تین هاگ بە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، زۆرترین سوود بە دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی بگەیەنێت.

هاوینی 2020 ڤان دی بێک لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، بەڵام یاریزانەکە نەیتوانی تواناکانی بسەلمێنێت و زستانی ڕابردوو بە خواستن ڕەوانەی یانەی ئێڤەرتۆن کرا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، لە کۆتایی وەرزدا ڤان دی بێک دەگەڕێتەوە بۆ ڕیزەکانی “ڕێد دێڤڵز”، چونکە تین هاگ پێشتر لە ئەیاکس لەگەڵ ئەو یاریزانە کاری کردووە و لە توانا هونەریی و تاکتیکییەکانی دڵنیایە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیکات بە یەکێک لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی پێکهاتەی یونایتد.

دی بێک بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە 50 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، تەنها دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

بەیل بەرەو ئەمریکا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و ڕودیگێر هەنگاوێکیان ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share