مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات، کە دووچاری لیۆ مێسی بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێکانەکەی مێسی لە ئاستی پێکانە سووکەکانیشدا نییە، بەڵکو بارگرانییە لەسەر ماسولکەی قولە پێی دروست بووە، ستافی ڕاهێنان و پزیشکیی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خولەکەکانی مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە گونجاوترین شێوە بۆ ڕێکخستووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، مێسی بە تەنها مەشق و ڕاهێنان دەکات بە ئامانجی خێرا گەیشتن بە باشترین بارودۆخ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی سعودیە، لە دوایین ڕاهێنانیشدا تەنها چوار خولەک لەکۆی 15 خولەک بەشداریکردووە.

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر (1:00)ی نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، ئەرجەنتین یەکەم یاریی مۆندیالی قەتەر بەرامبەر سعوودیە ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

نێڤێش: کریستیانۆ کێشە نییە و هیچ خەمتان نەبێت

بابەتی دواتر

دایكێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵە تاقانەكەی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share