كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە و ئەو گەرمایەش تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بەشێوەیەکى گشتى لەمڕۆوە پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای دوێنێ بە (2-3) پلە.
دەشڵێت، لە نێوان هەر دوو ڕۆژێکدا جیاوازییەکى کەم لە پلەکانى گەرمادا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەم گەرمایە تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 2ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.