هێرشی موشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەسنووری عێراق و کوەیت

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو سێ موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سنووری نێوان عێراق و کوەیت کراون.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، “لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەناو خاکی عێراقەوە، سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە جەریشان (سەفوان لەڕووی عێراقەوە) کراوە”.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان دوو موشەکیان لەدەوروبەری بنکە سەربازییەکە کەوتووەتەخوارەوە و سێیەمیان خاکی عێراقی تێپەڕاندووە و چووەتە ناو خاکی کوەیتەوە.

لەلایەکی دیکەوە عەباس ماهر قائیمقامی زوبێر بە میدیا عێراقییەکانی وتووە سێ موشەک کەوتوونەتەخوارەوە دووانیان چوونەتە خاکی کوەیتەوە لەنزیک بیرە نەوتەکان کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێکیان لەخاکی عێراقدا کەوتووەتەخوارەوە.

ڕەتیشیکردەوە هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەوە هەبێت موشەکەکان ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کرابن.

بابەتی پێشتر

هەندێكیان یەكلانەبوونەتەوە.. ناوی ئەو سەركردانەی بەشداریی لوتكەی بەغداد دەكەن

بابەتی دواتر

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share