بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە 800 تۆن گۆشت هێنراوەتە سلێمانی

لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو 478 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 341 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووك ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراون، لە 40%ی بەرهەمی دەرەكی بووە.

د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو 341 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووک و 478 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراون، كە دەكاتە 819 تۆن و لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان”.

وتیشی، “40%ــی ئەو ئاژەڵانە لە وڵاتانی دەرەوەی وەكو ئۆكرانیا، ئازەربایجان، توركیا و ئێرانەوە هێنراونەتە پارێزگاكە و بەشێكیشیان بەقاچاخ هێنراون”.

هەر لەو ماوەیەدا بڕی چوار تۆن و 850 کیلۆ گۆشتیش لەلایەن تیمی پزیشکییەوە ڕەتکراوەتەوە و بەڕێگەی زانستی لەناوبراوە، کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان.

لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی ئاشكراشیدەكات، بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو، گۆشتی زیاتر هێنراونەتە سلێمانی، بەجۆرێك، ساڵی ڕابردوو 550 تۆن گۆشت هێنرابووە پارێزگاكە، بەڵام لەمساڵدا زیاتر لە 800 تۆن گۆشت هێنراوە”.

هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ “سەقامگیری هەرێم و هاتنی زیاتری گەشتیار، هەروەها بەهۆی ئەنجامنەدانی فەریزەی حەج هاوڵاتییان زیاتر قوربانی دەكەن”.

بابەتی پێشتر

ژنە كۆماندۆكانی ئەفغانستان دەچنە بەرەكانی جەنگەوە

بابەتی دواتر

فەیسبووك دووبارە وەڵامی بایدن دەداتەوە.. هاندەری بەكارهێنانی ڤاكسین بووین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share