وێنە.. تەنها ئەمڕۆ چوار هاوڵاتی بە ڕوداوی هاتوچۆ مردوون و 15کەسیش بریندارن

لە چەند ڕوداوێکی هاتوچۆی جیاوازدا لەسەر ڕێگەکانی هەرێم ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 15کەسیش بریندار بووە.

لە ڕداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک پردی هیزۆپ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربون دوان لەبریندارەکان منداڵ بوون.

لە ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆدا له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای پێنجوێن بۆ سەیدسادق، شەش كەس برینداربوون.


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا لە ئیدلب
دوای كوشتنی بەغدادی گەورەترینە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا بووە

ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیدلب ئەنجامدرا، لەماوەی چەند ڕۆژی ‏كەمی ڕابردوودا پلانی بۆدانراوە و “گەورە تیرۆرستێك”…
Total
0
Share