دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستپێدەكات

دیارترین ئەو كەسایەتییانەی بەشداری لە دیدارەكەدا دەكەن بریتین لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق.

دیداری سلێمانی رۆژانی 15 و 16ـی ئازار لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەبرێت و لە ماوەی دوو رۆژی دیدارەكەدا، كەسانی بیرمەند و پسپۆڕ و شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەكە و جیهان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەرە دیارە ناوچەییەكانی جیهان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەكانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناكۆكین.

دروشمی ئەمساڵی دیدارەكە بریتییە لە “پاش 20 ساڵ: عێراق و ناوچەكە لە نێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان”ـدا و دەبێتە گەورەترین چالاكیی سیاسی لە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان پرەنسیپی نەگۆڕمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە لە پابەندبوون…
Total
0
Share