(ڤیدیۆ) بۆلۆنیا، ئینتەر میلانی ڕاگرت و ناپۆلی لە “سکۆدیتۆ” نزیککردەوە

یانەی بۆلۆنیا سەرکەوتنێکی شایستەی بەرامبەر ئینتەر میلان بەدەستهێنا و ناپۆلی لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا نزیککردەوە.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی بۆلۆنیا لە یاریگای “ڕیناتۆ دالارا” بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ئینتەر میلانی تۆمارکرد.

گۆڵەکە لە خولەکی 76 لەلایەن ڕیکاردۆ ئۆرسۆلینی-یەوە تۆمارکرا.

بەم سەرکەوتنە، بۆلۆنیا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 35 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی حەوتەمدا جێگیربوون، ئینتەرمیلانیشیان بە 47 خاڵ لە پلەی دووەمدا بەستەوە و جیاوازییان لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ بۆ 18 خاڵ بەرزکردەوە.

ئەنجامەکەی ئەمڕۆ کاریگەری دروستدەکات، ئەستێرەکانی “پارتینۆپێ” زیاتر لە ناسناوی “سکۆدیتۆ – وەرزی ئیتاڵیا” نزیکدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز کێیە؟ گۆڵکارێک لەسەر شێوازی باوکی

بابەتی دواتر

حەوت ئامۆژگاریی گرنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share