كۆمسیۆن وادەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی ئەنجامدانی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی 8ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا دەنگدانی ئاوارەكان بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 120 هەزار كەس تیایدا بەشداری دەكەن. كۆمسیۆن باسی لەوەشكردووە كه‌ فەرمانبەرانی دەنگدانی ئەو ڕۆژەی دیاریكردووە.

بڕیارە ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، به‌پێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن، 276 حزب و 44 هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەمجارە تۆماركراون هاوکات نزیکی 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە 17 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی و ئێستا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا پلانی دوای 2023 ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share