سێ تۆمەتبار بە بڕێك دراوی ساختەوە لە سلێمانی دەستگیركران

ویستبوویان مامەڵەی پێوەبكەن و ساغیبكەنەوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە بڕێك دینار و دۆلاری ساختەوە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن یەكێك لە مەفرەزە هاوبەشەكان سێ تۆمەتبار بە بڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركراوە.

تۆمەتباران (س.ی.ك.) لەدایكبوی 1998، (ی.ا.ح.) لەدایكبووی 1998 و (م.ر.م.) لەدایكبووی 1994 بە بڕە پارەكەوە دەستگیركراون كە ویستبوویان مامەڵەی پێوەبكەن و ساغیبكەنەوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئێران متمانەی بە كابینەكەی ڕەئیسی بەخشی

بابەتی دواتر

بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نان و سەمون سێ پێشنیار دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share