بەڵگەیە بۆ شێرپەنجە و ئایدز.. ئەو نیشانانەی لەناو دەمدان و نابێت پشتگوێ بخرێن

دەم، بە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە دادەنرێت کە رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی تەندروستیی جەستە هەیە، بەوپێیەی هەندێک لەو نیشانانەی لەسەری دەردەکەون رەنگە ئاماژەبن بۆ بوونی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە و ئایدز.

ڤایرۆسی کەمی بەرگریی لەش – ئایدز

برینی لێو، دیواری ناوەوەی روومەت، یان پووک لەوانەیە نیشانەی تووشبوون بە ئایدز بن.

ڤایرۆسەکە هێرش دەکاتە سەر سیستمی بەرگریی لەش و لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئایدز ئەگەر بەرگرییەکانی جەستە خۆی ئیفلیج ببێت تا ئەو ڕادەیەی ژیانی نەخۆشەکە بکەوێتە مەترسییەوە.

لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک بۆ ئایدز نییە ، بەڵام دەرمانی زۆر کاریگەر هەیە کە زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون دەتوانن تەمەنێکی درێژ و تەندروست بژین، بە مەرجێک زوو دەستنیشان بکرێت.

شەکرە

نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

نیشانە باوەکانی بریتین لە میزکردنی زیاتر لە ئاسایی و دابەزینی کێش و ماندوێتی.

بەڵام بوونی بۆنێکی هەناسەی وە”میوەی گەنیو” کە لە ئەنجامی گۆڕینی ئاستی بەرزی شەکر بۆ تامێکی ترشەوە دروست دەبێت، رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکە بێت.

نەخۆشیی پووک

خوێنبەربوون، ئاوسانی پووک، یان سووربوونەوەی پووک دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی پووک بێت .

نەخۆشییەکە نەک هەر دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکان، بەڵکو کۆمەڵێک بەڵگە لە زیادبوونیدا ئاماژە بەوە دەکەن کە نەخۆشییەکە پەیوەندی بە حاڵەتە مەترسیدارەکانی ژیانەوە هەیە وەک خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ.

شێرپەنجەی خوێن

هەروەها ئاوساوی و خوێن و برینی پووک دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی خوێن بێت.

نیشانەکانی تری شێرپەنجەی خوێن لە دەرەوەی دەم بریتین لە تا، لەرز، دابەزینی کێش، ماندوێتی، پەڵەی سووری بچووک لەسەر پێست و زۆر خوێنبەربوونی لووت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئەم دواییە سەردانی کەرکوک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share