دەکرێت سەرما نیشانەی 9 کێشەی تەندروستیی مەترسیدار بێت

زۆر خەڵک بەردەوام هەست بە سەرما دەکەن و ئەگەر تۆ لەوانیت، ئەوا باشتر وایە فەرامۆشی نەکەیت، چونکە دەکرێت نیشانە بێت بۆ حاڵەتی مەترسیدار، وەک ئەمانەی خوارەوە.

کێشەی ڕژێنی دەرەقی

ئەم ڕژێنە لە ملدایە و ئەو هۆرمۆنانە دەردەدات کە کاریگەرییان لەسەر ڕێژەی لێدانەکانی دڵ و پلەی گەرمای جەستە هەیە.

لە کاتی سستبوونی ئەم ڕژێنەدا، دەکرێت هەست بە سەرما بکەیت، هەروەها ماندوویی و زیادبوونی کێش و ئازاری ماسولکەکان لە نیشانەکانی دیکەین.

کەمیی ئاسن

کاتێک ئاسن کەم دەبێتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی خوێن لە جەستەدا، ئەمەش هۆکارە بۆ تەزینی دەست و پێیەکان و هەستکردن بە سەرما.

دەرمان

هەندێک دەرمان هەن لێدانەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، تاکو سووڕی خوێن زۆر خێرا نەبێت، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی هەستکردن بە سەرما و دابەزینی پلەی گەرمیی جەستە.

تەندروستیی دڵ

ساردبوونی پێیەکان دەکرێت نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت، کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی چەورییە لە خوێنبەرەکاندا و ڕێگر دەبن خوێن بە پێیەکان بگات، ئەمەش پەیوەندیدارە بە تەندروستیی دڵەوە.

نەخۆشیی شەکرە

هەستکردن بە سەرما دەکرێت نیشانەیەکبێت بۆ نەخۆشیی شەکرە، بە تایبەتیش جۆری دووەمی ئەو نەخۆشییە.

کەمیی کێش

کاتێک چەوریی لەشت کەمدەبێتەوە، جا بەهۆی دابەزاندنی کێشەوە بێت یان هۆکارێکی تەندروستی، ئەوا دەکرێت هەست بە سەرما بکەیت.

نەخۆشیی رینۆد

هەندێک خەڵک بە ڕێژەیەکی بەرچاو هەست بە سەرما دەکەن بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە، کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان و سنووردارکردنی سووڕی خوێن.

پیربوون

لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا چەورییەکانی ژێر پێست لاوازدەبن و خوێنبەرەکانیش بەهۆی خاوبوونەوەی سووڕی خوێنەوە کەمتر توانای کشانیان دەبێت، هەریەک لەم دوو هۆکارەش دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکانی بەسەڵاچوو زیاتر هەست بە سەرما بکەن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر سەگی هار پەلاماری هاوڵاتییەك دەدات

بابەتی دواتر

زۆرترین خوێنمژی لێیە.. گوندی "دراکۆلا" دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
زیاتر ببینە

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە. سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share