راکردن لە کەشوهەوای سارددا مەترسیدارە؟

پزیشکێکی وەرزشی دەڵێت، وەرزشوانان دەتوانن لە کەشوهەوای ساردی زسانیشدا لە راکردن بەردەوامبن، بەڵام بە مەرجێک رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان.

راکردن وەرزشێکی نایابە بۆ لەشجوانی و باشترکردنی کاری خوێنبەرەکانی دڵ و سووتاندنی کالۆری، بەڵام لە کەشوهەوای سارددا، نەبوونی ئامادەکاری دەبێتە هۆی مەترسییەکانی وەک گرژبوونی ماسولکەکان و برینداربوونیان.

کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی ناو ماسولکەکان ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان، کە رەنگە هەناسەدان قورس بێت بەهۆی هەوای سارد و وشکەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی بۆریی هەناسە.

دکتۆر جێسیکا تۆمازێک، پزیشکی وەرزشی، دەڵێت، پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە بۆ راکردن لە کەشوهەوای سارد و بەفراویدا، 5 بۆ 10 خولەک لە ژوورێکدا خۆت گەرمبکە ئەویش بە راکردن یان ئەنجامدانی یۆگا کە یارمەتیی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیی جەستەت دەدات و سوڕی خوێن و ماسولکەکانت ئامادە دەکات بۆ سەرما و مەترسییەکانت لەسەر کەمدەکاتەوە.

ئەو پزیشکە داوای پۆشینی لانیکەم سێ چین جل و بەرگ دەکات لەکاتی راکردن لە پلەی گەرمیی نزمدا چینی یەکەم پێویستە بۆ هەڵمژینی شێ، چینی دووەم گەرمی دەگرێت، چینی سێیەمیش پارێزگاری لە با و باران و بەفر دەکات.

هەروەها تۆمازیک جەختی لەسەر پێویستی داپۆشینی گوێچکەکان کردەوە بۆ ئەوەی سەرمایان نەبێت، هەروەها دەستکێش بۆ پاراستنی دەستەکان، دەشڵێت، راکەران دەتوانن ماسکی دەموچاو بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ئەو هەوایەی دەچێتە ناو سییەکان و دەوروبەری دەموچاو گەرم بێت.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە راکردن لە کەشوهەوای سارددا بەبێ جلوبەرگی خۆپارێزی دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی جددی وەکو گرژبوون کە دەبێتە هۆی بەستنی پێست و شانەکان.

شارەزایان پێشنیاری دوورکەوتنەوە لە راکردن لەسەر رووی شوێنی بەستوو دەکەن بۆ ئەوەی لە کەوتن و برینداربوون پارێزراوبین، و دەڵێن راکردنەکە لە شوێنە وشکەکاندا ئەنجامبدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share