دهۆک.. لەسەر کێشەی میرات برایەک خوشکەکەی کوشت

لە شارۆچکەی باتیفای پارێزگای دهۆک، برایەک کە کێشەی میراتیان هەبووە لەگەڵ خوشکەکەیدا، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا خوشکەکەی کوشت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کێشەیە ئەمڕۆ لەکاتی ڕووداوەکەدا دروستنەبووە بەڵکو پێشتر ئەو خوشک و برایە کێشەیان لەسەر دابەشکردنی میرات هەبووە و ئەمڕۆ براکەی چووەتە بەردەم ماڵی خوشکەکەی و کوشتوویەتی.

ژنە کوژراوەکە تەمەنی 45 ساڵە، دانیشتووی شارۆچکەی باتیفایە و خێزاندارە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ براکەیدا لەسەر دابەشکردنی میرات ڕێکنەکەوتوون، ئەمڕۆ لەلایەن براکەیەوە بە چوار فیشەک کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بکوژەکە هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پێشتر

گەشتێكی وەزیری دارایی گەیشتنی 200 ملیارەكەی خستە هەفتەی داهاتوو

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردی گواستنەوەکان دەشکێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو، دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای…
Total
0
Share